ئازادیی قودس ئارمانجی پیرۆزی نەتەوەی ئێران و تەواوی موسڵمانانە

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای بانگهێشتی خەڵک بۆ بەشداری بەربڵاو لە رێوڕەسمی ڕۆژی قودس، وتی: ڕۆژی قودس ڕۆژێکی مێژووی و کاتی دەنگ هەڵبڕین دژی ستەمکاران و پاڵپشتی لە ستەملێکراوەکانەی فەلەستینە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی قودس، بە دەرکردنی پەیامێک بۆ نەتەوەی ئێران ئاماژەی دابەوەی کە خەڵکی ئێران هەموو ساڵێک لە رێپێوانی گەورەی ئەو ڕۆژە بەشدارییان کردوو ئاشكرای کرد: ڕۆژی قودسی ئەمساڵ، تایبەتمەندی تایبەتی هەیە؛ ئەمساڵ جگە لە ئەوەی کە حەفتادەمین ساڵڕۆژی داگیر کرانی فەلەستینە، دەبینین کە بەیتولموقەدەس، شوێنی پیرۆزی تەواوی موسڵمانان بە پێچەوانەی تەواوی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ئەمریکاوە وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ناسراوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمساڵ هەروەها ستەم و جەنایەتی زیاتر لە سەر خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین و بە تایەبتی دانیشوانی غەزە دەبینین هەر بۆیە داوا لە خەڵکی ئێران دەکەین لە ڕێپێوانی گەورەی ڕۆژی قودس بەشداری بکەن و ئەو پەیامە بگەیێننە ڕژێمی ستەمکاری زایۆنی کە فەلەستین و قودسی شەریفیان لەبیر نەکردووە و ئازادیی قودس هەروا ئارمانجی پیرۆزی نەتەوەی ئێران و تەواوی موسڵمانانە.

کۆدی هەوڵنێر: 60113

News Code 15265

Your Comment

You are replying to: .
captcha