لاریمان له‌ به‌کارهێنانی ناوی کوردستان نییه‌

به‌شی تورکیا- ته‌مه‌ل کارا مولا ئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا که‌ سه‌ردانی دیاربه‌کری کردوووه‌ ڕای‌گه‌یاند: وه‌ک تراکیه‌ به‌کارهێنانی ناوی کوردستان هیچ کێشه‌یێکی نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌مه‌ل کارا مولا ئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا که‌ سه‌ردانی دیاربه‌کری کردوووه‌ ده‌ڵێت: باوه‌ڕمان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌نجامێک دێته‌دی که‌ هیچ که‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ ناکات. هه‌ڵمه‌تێک ده‌ستی پێکردوووه که‌ ئێمه ده‌کاته‌ به‌هێزترین گرووپ‌ هه‌م له‌ سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و هه‌م له‌ په‌رله‌مان.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌ چاوپێنه‌که‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌میرتاش و هاوپه‌یمانێتی نه‌کردن له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌کات و ده‌شڵێت: له‌ سیاسه‌تدا هه‌میشه‌ 2+2 نابێته‌ چوار. له‌و لێکۆڵینه‌وه‌ و شرۆڤانه‌ی که‌ ئه‌نجاممان دا ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌ بکردبا ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانمان داده‌به‌زی.

سه‌رۆکی پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا ئاماژه‌ به‌ به‌کارهێنانی ناوی کوردستان ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ناوچه‌یێک به‌ ناوی "تراکیه‌" هه‌یه‌. بۆچی ناوچه‌یێک به‌ ناوی کوردستان نه‌بێت؟ چوونکه‌ PKK ئه‌و وشه‌یه‌ی بره‌و پێداوه‌ و به‌ گشتی دووره‌په‌رێزیان کردوووه‌ له‌ به‌کارهێنانی ئه‌و وشه‌یه‌ به‌ڵام وه‌ک تراکیه‌ به‌کارهێنانی ناوی کوردستان هیچ کێشه‌یێکی نییه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15251

Your Comment

You are replying to: .
captcha