ده‌بێت ئیلتیزام به‌ یاسای دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یاساناسێکی عێراقی ده‌ڵێت: بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست تا ئه‌و کاته‌ی که‌ له‌لایه‌ن دادگه‌ی فیدڕاڵه‌وه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه‌ ده‌بێت ئیلتیزامی پێ بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق حه‌رب به‌ هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: ده‌بێت ئیلتیزام به‌ یاسای دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن بکرێت که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ی حوزه‌یران له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ند کرا.

ناوبراو ده‌شڵێت: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌زگای دادوه‌ریی ئه‌و وڵاته‌ی ناچار کرد که‌ 9 دادوه‌ر دیاری بکات بۆ چاودێری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌لێکترۆنی و دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15248

Your Comment

You are replying to: .
captcha