ده‌وڵه‌تی یاسا پشتیوانیی خۆی له‌ بڕیاری په‌رله‌مان بۆ دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رکردایه‌تیی نووری مالیکی جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانیی خۆی بۆ بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌کاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ ده‌ست.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ پشتیوانیی خۆی له‌ بڕیاری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ی حوزه‌یرانی په‌رله‌مانی عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت له‌باره‌ی دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ ده‌ست.

هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پێبه‌ندی به‌ یاسا و ڕێسا و پاراستنی پڕۆسه‌ی دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست له‌ ڕووی ئه‌منی و ته‌کنیکی ده‌کاته‌وه‌ به‌ ئامانجی ڕێگری له‌ ته‌زویر و ساخته‌کاریی دووباره‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "SNG"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15247

Your Comment

You are replying to: .
captcha