هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست‌پێده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق واده‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست پاش بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات.

كاوه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ شــارپــرێــس-ی ڕاگه‌یاند: له ‌پاش بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ‌و له‌ ناویشیاندا هه‌ژماركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، هه‌ر له‌مڕۆوه‌ ده‌بێت ئه‌و بڕیاره‌ بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌، ده‌نگه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌.

به‌وته‌ی كاوه‌ محه‌مه‌د "پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ‌لایه‌ن 9 دادوه‌ره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، چوونكه‌ كاره‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سڕ كرا‌ و ئه‌وان ناتوانن سه‌رپه‌رشتی هه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌ بكه‌ن".

ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له ‌په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌ ورده‌كاری هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كرد‌ و ڕای‌گه‌یاند: "بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌ پشت به‌ باركۆد‌ و وێنه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران ده‌به‌سترێت".

كاوه‌ محه‌مه‌د به ‌پێویستی زانی چاودێرییێكی وردی سندۆقه‌كان‌ و كۆی به‌ڵگه‌نامه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌ دوور له‌ گۆڕانكاری به‌ڕێوه‌ بچێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15238

Your Comment

You are replying to: .
captcha