به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌نی به‌ریتانیا له ڕاپۆرتێکدا که له باره‌ی شاری عه‌فرینه‌وه ئاماده‌ی کردبوو، نووسیی: زۆربه‌یێک له‌و کوردانه‌ی که پاش داگیرکردنی ئه‌و شاره زۆرینه کوردنشینه‌ی باکووری سووریا له لایه‌ن تورکیاوه ئاواره کرابوون ده‌ڵێن: بنه‌ماڵه عه‌ره‌به‌کانی غووته‌ی باشوور له نزیکیی پێته‌ختی وڵاتی سووریا هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه له ماڵی بنه‌ماڵه کورده‌کانی عه‌فریندا نیشته‌جێ کراون.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته، ئێستاش به‌و دژایه‌تییانه‌وه که له لایه‌ن کورده‌کانی عه‌فرین له باره‌ی نیشته‌جێ کردنی عه‌ره‌به‌کانی دیکه ناوچه‌کانی سووریا له‌و شاره ئه‌نجام دراوه، ئه‌و نیگه‌رانییه هه‌یه که کێشه‌یێکی نوێ ڕوو بدات.
به نووسینی گاردیه‌ن، عه‌فرین که سه‌رده‌مێک به پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیخوازانه له نێوان کورد و عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه ناوبانگی ده‌رکردبوو ئێستا بۆته قوربانیی وڵاتانی سووریا، ڕووسیا، تورکیا و ئه‌مریکا و ڕه‌نگه ته‌نگژه‌یێکی نوێ له‌و ناوچه‌یه دروست ببێت که به بۆنه‌ی ترس له گۆڕینی پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تیی ئه‌وه به هۆی کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی کورده‌کانی عه‌فرین و نیشته‌جێ کردنی عه‌ره‌به‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌کانی سووریا له‌وێ بێت.
گاردیه‌ن ده‌نووسێت: له گۆڕینی پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی عه‌فرین قامکی تاوان به‌ره‌و لای تورکیا درێژ کراوه‌ته‌وه. ئه‌نقه‌ره به نهێنی به دوای گۆڕینی پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تیی ئه‌و شاره و 500 کیلۆمه‌تر له سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتی سووریایه. تورکیا تاوانباره به‌وه‌ی که به جێگیرکردنی عه‌ره‌به‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌کانی سووریا له عه‌فرین ده‌یه‌وێت هێماکانی زاڵبوونی حه‌شیمه‌تی کوردی له‌و شاره له ناو ببات و هاوسه‌نگیی حه‌شیمه‌تیی عه‌فرین به قازانجی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که له‌و شاره‌دا بێگانه‌ن بگۆڕێت.
زۆربه‌یێک له‌و کوردانه‌ی که ئێستا ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه عه‌فرین وتوویانه: بنه‌ماڵه عه‌ره‌به‌کان که له ناو شاردا بێگانه‌ن و که‌س نایانناسێت له ماڵه‌کانیاندا نیشته‌جێ کراون.
ئه‌و کوردانه‌ی که گه‌ڕاونه‌ته‌وه عه‌فرین ده‌ڵێن چیتر عه‌فرین، عه‌فرینی چه‌ند مانگی پێش نییه و جیا کردنی له‌گه‌ڵ پێشوو زۆر دژواره چوونکه شار پڕ بوووه له‌و بێگانانه‌ی که به هۆی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه دوور و درێژه‌کان له‌وان هاوێری دیمه‌شق له‌و شاره نیشته‌جێ کراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment