وه‌فدێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ ده‌چێته‌ به‌غدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، بۆ جاری‌ دوه‌م وه‌فدێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ سه‌ردانی‌ به‌غدا ده‌كات، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ ئه‌و حزبه‌ش ناوه‌ڕۆک و ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌نگین ڕێكانی نوێنه‌ری پارتی له‌ به‌غدا و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كانی عیراق ڕایگه‌یاند "بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ 6ی‌ 6ی‌ 2018 وه‌فدێكی‌ پارتی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی‌ فازڵ میرانی‌ سه‌ردانی‌ به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ حكوومه‌تی‌ عێراق كۆ بێته‌وه‌".

وتیشی‌: "چوونی‌ ئه‌م وه‌فده‌ هیچ په‌یوه‌ندیێكی‌ به ‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌ نییه‌ و وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتیی‌ و پارتیش نییه‌، به‌ڵكوو وه‌فده‌كه‌ ته‌نها نوێنه‌رانی‌ پارتیه ‌و خۆشم یه‌كێک له ‌به‌شداربوانی‌ وه‌فده‌كه‌م".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ پارتی‌ ئاشكراشی كرد: "له‌سه‌ردانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری‌ عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ ده‌كات سه‌باره‌ت به ‌ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران".

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15207

Your Comment

You are replying to: .
captcha