بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌نگین ڕێكانی نوێنه‌ری پارتی له به‌غدا و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی عیراق ڕایگه‌یاند "بڕیاروایه ئه‌مڕۆ 6ی 6ی 2018 وه‌فدێكی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تیی فازڵ میرانی سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق كۆ بێته‌وه".
وتیشی: "چوونی ئه‌م وه‌فده هیچ په‌یوه‌ندیێكی به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه نییه و وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتیی و پارتیش نییه، به‌ڵكوو وه‌فده‌كه ته‌نها نوێنه‌رانی پارتیه و خۆشم یه‌كێک له به‌شداربوانی وهفدهكهم".
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ئاشكراشی كرد: "له‌سه‌ردانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و گفتوگۆ ده‌كات سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment