بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە فاتیح یەڵدز، باڵیوزی تورکیا لە عێراق لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند: "سكاڵای عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئاو ده‌بینم، په‌یامی هه‌مووتان وه‌رده‌گرم و سكاڵاكانتان ده‌گه‌یێنم به پایته‌خته‌كه‌م، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باڵیۆزم، ئه‌مه ته‌نها ئه‌ركی خۆمه، به‌ڵام وه‌ک هاوڕێیێک و وه‌ک یه‌كێک له به‌غدادییه‌كان ئه‌و كاره ده‌كه‌م".
فاتیح یەڵدز ئاماژەی بە ئەوەش کردووە "ماوەیێک پێش ئێستا پێشوازییان لە شاندێکی هونەری عێراق کردووە لە ئەنقەرە هۆکاری دەستکردن بە عەمبارکردنی ئاوی دیجلەیان لەگەڵ وەفدەکە باس کردووە، دەستی هاوکاریشیان بۆ عێراق درێژکردووە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، تورکیا هاوکاری عێراق دەبێت لەڕووی ئەو کێشانەی ڕووبەرووی دەبێتەوە، ڕووباری دیجلە و فورات بە ئاوێکی هاوبەش سەیر دەکەن لە نێوان هەردوو وڵات‌دا".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە ئێستادا وڵاتی تورکیا بەنداوی ئەلیسۆی لەسەر ڕووباری دیجلە دروست کردووە لە پێناوی پرکردنەوەی بەنداوەکەی ئاوێکی زۆری ڕووبارەکەی گل دەداتەوە و ئەمەش وای کردووە ئەو بڕە ئاوەی لە دیجلەوە دەگاتە عێراق بۆ نیوەی تەواو کەمبێتەوە بەوهۆشەوە ترس و دڵه‌ڕاوكێیی هاوڵاتییان له وشك بوونی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان زیادی کردووە.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment