به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر مووسه‌وی وته‌بێژ به ناوی ڕه‌وتی سه‌در كه له لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت ڕای‌گه‌یاند: "ڕه‌وتی سه‌در به‌ڵێنی به‌هێزه كوردییه‌كان داوه پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تدا به كورد بدرێته‌وه".
وتیشی: "موقته‌دا سه‌در بابه‌تی پۆسته‌كانی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی سیاسی‌دا تاووتوێ نه‌كردوووه، جگه له هێزه كوردییه‌كان".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "له كۆبونه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان و ڕه‌وتی سه‌دردا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به پشتبه‌ستن به یاسا و ده‌ستووری عێراق كه تێیدا بارودۆخی سیاسی وڵات و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش له نێوان هێزه كوردییه‌كان و ڕه‌وتی سه‌در باسی لێوه كراوه".
پێشتریش SNN بڵاوی كرده‌وه، پۆستی وه‌زاره‌تی داراییی عێراق ده‌درێته به كورد و له‌نێو كوردیشدا ئه‌و پۆسته به پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌درێته‌وه و كاندیدی پارتیش فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی داراییی عێراقه.
له لێدوانێكیشدا بۆ SNN فازڵ نه‌بی ڕایگه‌یاندبوو، تا ئێستا پێشنیازی ئه‌و پۆسته‌ی بۆ نه‌كراوه، به‌ڵام پێی باش بوو كورد له‌بری دارایی، وه‌زاره‌تی نه‌وت وه‌ربگرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment