ھەڵگورد حیكمەت: پێویستە ئاڵوگۆڕەکان لە وەزارەتی‌ پێشمەرگە وەک هەر سوپایێکی‌ تر بە ئاسایی وەربگرین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لەسەر دەنگۆى ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکانى وەزارەتى پێشمەرگە بەرپرسى ڕاگەیاندنى وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ گوتی: پێویستە پابەندى یاسابین و پاش چوارساڵ لەشەڕ دەبێت پێداچوونەوە بە کارەکانى وەزارەتەکە هەبێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکدا ھەڵگورد حیكمەت، بەڕێوه‌بەری‌ راگەیاندن و هۆشیاری‌ لە وەزارەتی‌ پێشمەرگە رای‌گەیاند: ماوەی‌ چەند رۆژێکە بە شێوەیێکی‌ بەرچاو دەنگۆی‌ ئاڵوگۆڕ لە وەزارەتی‌ پێشمەرگە بوووە بە باسی‌ فەیسبووک و ماڵپەڕەکان کە لەوانەیە ئەمە پەیوەندی‌ بەوەوە هەبێت کە ساڵانێکی‌ زۆرە لە وەزارەتی‌ پێشمەرگە ئاڵوگۆڕ لە نێوان پۆستەکاندا نەکراوە.

ڕاشی‌گەیاند: هەندێک لە بەرپرسانی‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگە و خودی‌ خۆم بەتایبەت ئاڵوگۆر لە وەزارەتەکە بە شتێکی‌ ئاسایی دەبینین و ئەنجام نەدانیشی‌ بەکارێکی‌ نایاسایی دەزانین و دوای‌ نزیکەی‌ نۆ ساڵ و بە تایبەت دوای‌ چوار ساڵ لە شەڕ ناکرێت بەخۆداچوونەوە نەکرێت.

جەختیشی کردەوە: پێویستە ئاڵوگۆڕەکان لە وەزارەتی‌ پێشمەرگە وەک هەر سوپایێکی‌ تر بە ئاسایی وەربگرین و لە کات و ساتی‌ خۆیدا ئەنجام بدرێت و پێویستە ئەم پرسە پاکێجێکی‌ فەرمانگەی‌ چاکسازی‌ بێت بۆ ئایندەی‌ وەزارەتەکە.

بەڕێوه‌بەری‌ راگەیاندن و هۆشیاری‌ لە وەزارەتی‌ پێشمەرگە ئاشکرای کرد: هەموو ئەوانەی‌ ئاڵوگۆڕ دەیانگرێتەوە جگە لە جێبەجێ کردنی‌ یاسا و ئسوڵێکی‌ سەربازی‌ هیچی‌ دیکە نییە، ئەوانەی‌ کە شوێنی‌ ئەو کەسانە دەگرنەوە کە شوێنەکانیان بەجێدەهێڵن هیچییان زیاتر نییە لەوان، بەڵکوو دوای‌ تەواوکردنی‌ ماوەی‌ خزمەتیان ڕۆژێک دێت ئەوانیش ئەو پۆستە جێبهێڵن.

سه‌رچاوه‌: کوردستان TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15145

Your Comment

You are replying to: .
captcha