داوا له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کرێت کۆبوونه‌وه‌یێک بۆ دیراسه‌کردنی جووڵه‌ی سوپای تورکیا ساز بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ داوای له‌ ژماره‌یێک له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان کردوووه‌ کۆبوونه‌وه‌یێک بۆ دیراسه‌ کردنی جووڵه‌ی سوپای تورکیا له‌ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سالار مه‌حموود به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی وت: جموجووڵی سوپای تورکیا له‌ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان مه‌ترسییێک بۆ سه‌ر ئاسایشی هاووڵاتییانی هه‌رێم دێته‌ ئه‌ژمار هه‌ر بۆیه‌ ناوبراو داوا له‌ ژماره‌یێک له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان ده‌کات که‌ کۆبوونه‌وه‌یێک بۆ دیراسه‌کردنی ئه‌و کاره‌ی سوپای تورکیا ساز بکه‌ن.

ناوبراو به‌ پێویستی ده‌زانێت که‌ هه‌ڵوێستێکی جیدی بگیردرێته‌به‌ر له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژی و هه‌روه‌ها ده‌رکردنی هێزی بیانی له‌ هه‌رێمی کوردستان و داواش له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و په‌رله‌مان ده‌کات ڕاسپێردراوی خۆی بۆ ده‌رکردنی هێزه‌کانی تورکیا له‌ ناو خاکی عێراق ڕاپه‌ڕێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15140

Your Comment

You are replying to: .
captcha