بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بڵاوی کردەوە باسی لە پێشھاتەکانی قەزای شنگال لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەکات و دەڵێت، "سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی فەرمانی داوە لەوەی کە دەبێت شنگال بەتاڵ بێت لە دیاردەی چەکداری".
ناوبراو وتیشی، "لەئێستادا تەنھا ھێزەکانی سوپا، پۆلیسی خۆجێی و ئاسایشی نیشتمانیی لەناو شاری شنگال بوونیان ھەیە و ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیش لە ناوچە سنوورییەکان و دەرەوەی شاری شنگال جێگیر کراون".
تەحسین خەفاجی ئاماژەی بەوەیش دا کە جگە لە ھێزە ئەمنییەکانی سەربە حکوومەتی فیدراڵ، ھیچ لایەنێکی دیکە ئاسایشی شاری شنگال بەڕێوە نابات و وتی، "ھێزە ئەمنییەکان لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی قەزای شنگال لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، خستووەتەگەڕ".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment