ليژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى كۆ ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ليژنه‌ى پیشمه‌رگه‌ له ‌په‌رله‌مانى كوردستان سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتى مووچه‌ى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌ و ناوخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى كۆ ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قادر ره‌زگه‌یى، بڕیارده‌رى ليژنه‌ى پیشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند: به‌هۆى جێبه‌جێ نه‌كردنى ئه‌و بڕیاره‌ى كه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ركرا سه‌باره‌ت به‌ پێدانى مووچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ‌و ناوخۆ وه‌ک یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى كۆ ده‌بنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتیشى: "چه‌ند مانگێكه‌ ئه‌مه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و مووچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ‌و ناوخۆ دواده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێته‌ دوایين وه‌زاره‌ت كه‌ مووچه‌یان پێده‌درێت، ئه‌مه‌ش پێشێلى بڕیارى په‌رله‌مانه‌ كه‌ داواى كردبوو وه‌ک یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌یان پێبدرێت".

قادر ره‌زگه‌یى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "وه‌كوو لیژنه‌ى په‌یوه‌نديدار جارێكى دیكه‌ داواى دیدارمان كردوووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنى مووچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ‌و ناوخۆ، هه‌روه‌ها بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر بڕیارى پێداچوونه‌وه‌ به‌ پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى مووچه‌خۆران كه‌ حكوومه‌ت خۆ‌ى به‌ڵێنيدا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌ تائێستا ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌وانى نه‌گرتۆ‌ته‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15124

Your Comment

You are replying to: .
captcha