به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قادر ره‌زگه‌یى، بڕیارده‌رى ليژنه‌ى پیشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند: به‌هۆى جێبه‌جێ نه‌كردنى ئه‌و بڕیاره‌ى كه له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ركرا سه‌باره‌ت به پێدانى مووچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ وه‌ک یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى كۆ ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها وتیشى: "چه‌ند مانگێكه ئه‌مه دووباره ده‌بێته‌وه و مووچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ دواده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێته دوایين وه‌زاره‌ت كه مووچه‌یان پێده‌درێت، ئه‌مه‌ش پێشێلى بڕیارى په‌رله‌مانه كه داواى كردبوو وه‌ک یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌یان پێبدرێت".
قادر ره‌زگه‌یى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "وه‌كوو لیژنه‌ى په‌یوه‌نديدار جارێكى دیكه داواى دیدارمان كردوووه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنى مووچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ، هه‌روه‌ها بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر بڕیارى پێداچوونه‌وه به پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى مووچه‌خۆران كه حكوومه‌ت خۆى به‌ڵێنيدا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بگرێته‌وه كه تائێستا ئه‌و بڕیاره ئه‌وانى نه‌گرتۆته‌وه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment