هاووڵاتییان دڵنیابن ڕێگەنادەین یەک دەنگیان بفەوتێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- د.ڕێبوار کەریم، وته‌بێژى هاوپه‌یمانیی دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى ڕای‌گەیاند: لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ گەڕاندنەوەی دەنگی دەنگدەرانیان و هاووڵاتییانی دڵنیا کردەوە کە ڕێگە نادەن یەک دەنگیان بفەوتێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە بەرنامەیێکی تایبەتی خەندان-دا وتەبێژی هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەوان هەموو ڕێگە یاساییەکانیان گرتۆتەبەر و بەردەوامیش دەبن و تا ئێستا وەڵامی لایەنە پەیوەندیدارەکان زۆر باشە.

وتەبێژی هاوپەیمانی، جەختیشی کردەوە: ئەگەر ڕێکارە یاساییەکان ئەنجامیان نەبوو ئەوان ئامادەن ڕێگەی دیكه‌ى مەدەنی بگرنە بەر و بۆ ئەم مەبەستەش سەرکردەی هەر شەش لایەنەکە ئامادەییان دەربڕیوە.

ئه‌و وتانه‌ى وته‌بێژى هاوپه‌یمانى له ‌كاتێكدایه‌ كه‌ لایه‌نه‌ نارازییه‌كان به‌ڵگه‌ى ساخته‌كردنى هه‌زاران ده‌نگیان راده‌ستى ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوووه ‌و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15122

Your Comment

You are replying to: .
captcha