به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن جه‌نابی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی عێراق له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌ڤانیدا ڕای‌گه‌یاند: به مه‌به‌ستی گفتوگۆ کردن له‌باره‌ی که‌میی ئاو و ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه "ڕۆژی 19ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی ئێران ده‌که‌م و پێش ئه‌م ڕێککه‌وته‌ش سه‌ردانی تورکیا ده‌که‌م."
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد هه‌وڵ ده‌دات له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ ئه‌و دوو وڵاته ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنێت.
حه‌سه‌ن جه‌نابی هۆکاری که‌مئاوی ته‌نیا بۆ تورکیا و ئێران نه‌گه‌ڕانده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: ئاو له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی عێراق که‌م بوووه‌ته‌وه و به هۆکاری سروشتی له‌م ساڵه‌دا به‌فر که‌م بوووه و هه‌روه‌ها بارانی پێویستیش نه‌باریوه.
جه‌نابی گوتی: ئێمه ئێستا له باشترین بارودۆخدا نین به‌ڵکوو ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتی ڕاسته‌قینه بووینه‌ته‌وه که ئه‌ویش په‌یوه‌سته به که‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی ئاویمان به شێوه‌یێکی سروشتی، ئه‌گه‌ر بێتوو باسی کۆنتڕۆڵی نیمچه ره‌های دراوسێیه‌کانمان بکه‌ین له‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاوییه‌کان ئه‌وا وێنه‌که زۆر ئاڵۆز ده‌بێت."
حه‌سه‌ن جه‌نابی له‌باره‌ی رووباری فورات ئاماژه‌ی به‌وه کرد "هه‌موو لایێک ئه‌وه ده‌زانن ئه‌و زنجیره به‌نداوانه‌ی له‌سه‌ر ڕووباری فورات دروست کراون به ته‌واوه‌تی کۆنتڕۆڵی ڕووباری فورات کراوه. ئێمه‌ش پشتمان به‌و ڕێکارانه به‌ستوووه که له‌گه‌ڵ تورکیا و سووریای دراوسێمان کردوومانه په‌یوه‌ست به ڕووباری فورات به‌ڵام هه‌رچی ڕووباری دیجله‌یه که گه‌وره‌ترین به‌نداوی له‌سه‌ر دروست کراوه له تورکیا به ناوی به‌ندای ئه‌لیسۆ له ڕۆژی 1ی حو‌زه‌یرانه‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌و به‌نداوه پڕ بکه‌نه‌وه و ئه‌و دۆخه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه هه‌بوووه."
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی عێراق ڕاشی‌گه‌یاند: "ڕووباری دیجله جیاوازه له ڕووباری فورات و هیچ لقێکی ئاو ناچێته‌وه ڕووباری فورات و هه‌موو ئاوی فورات له ده‌ره‌وه دێته ناو عێراق به‌ڵام ڕووباری دیجله له چه‌ندین لقه‌وه ئاوی ده‌ڕژێته ناو، ئه‌وانیش زێی سه‌روو، زێی خواروو، ڕووباری دیاله، کاتێک به‌ره‌و باشووریش ده‌ڕوات چه‌ند ڕووبارێکی دیکه‌ی ده‌ڕژێته ناو بۆیه دۆخی دیجله له فورات باشتره به‌ڵام کۆنترۆڵی سه‌ر به‌نداوی ئه‌لیسۆ له‌سه‌ر رووباری دیجله ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆری کردووینه‌ته‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ تورکیای دراوسێمان له هه‌وڵداین چوونکه په‌یوه‌ندییێکی باشی ئابووریمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه. ئێمه پێمانوایه که‌ناڵه کراوه‌کان له نێوان تورکیا و عێراق ڕێگه‌خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ئاو، ئه‌مه به‌و مانایه‌ش نایێت ته‌نها به نووکه قه‌ڵه‌مێک ڕای خۆمان به سه‌ر تورکیای دراوسێماندا بسه‌پێنین به‌ڵکوو دۆخه‌که پێویستی به ئارام گرتن و دیپلۆماسییه‌ت هه‌یه، پێویستی به‌وه هه‌یه حکوومه‌ت له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئاماده‌کارییێکی گشتگیر بکات، تورکیا به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری هه‌یه، ئاویش ده‌بێت بچێته نێو ئه‌و تۆڕه په‌یوه‌ندییه‌وه که ئێمه ده‌مانه‌وێت بۆ هه‌ر دوو لامان به باشی بشکێته‌وه."
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی عێراق له‌باره‌ی زێی سه‌روو گوتی: "تاوه‌کوو ئێستا هیچ کۆنترۆڵێک به سه‌ر ڕووباری زێی سه‌روو نییه، ئه‌وه‌ش ڕه‌حمه‌تێکه به‌ڵام هه‌رچی زێی خواروووه له نێو خاکی ئێران ژماره‌یێک زۆر به‌نداوی له‌سه‌ر دروست کراوه ئه‌وه‌ش وای کردوووه داهاتی ئاومان که‌م بێته‌وه که ئاوه‌که‌ی ده‌چێت بۆ به‌نداوی دووکان که به ڕێژه‌یێکی به‌رچاو که‌می کردوووه، هاوکات ئاوی ڕووباری دیاله و باشووریش به‌و هۆیه‌وه که‌می کردوووه."
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment