هه‌سه‌ده‌ به‌رگریی له‌ هاووڵاتیان و خاكی سووریا كردووه‌

بەشی سووریا- وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاند: "هه‌سه‌ده‌ به‌رگریی له‌ هاووڵاتیان و خاكی سووریا كردووه‌ و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان باشه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2/6/2018 وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌ كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده‌" باشه‌، به‌ڵام ھێشتا دانووستانمان له‌گه‌ڵیاندا نه‌كردووه ‌و شاری ره‌ققه‌یش ئازاد ده‌كه‌ین".

قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا پاش دیدارێكی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا دێت كاتێک له‌ كه‌ناڵی رووسییه‌وه‌ گووتی: "به‌رامبه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كان دوو رێگامان له‌ پێشه‌، یان ئه‌وه‌ی به‌ رێككه‌وتن ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵیان چۆڵ بكه‌ن، یان ئه‌وه‌ی ھێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ریان".

موعه‌لیم له‌باره‌ی بوونی هێزی ئێرانیش له‌ سووریا گوتوویه‌تی: "هیچ هێزێكی سه‌ربازیی ئێران له‌ سووریا بوونیان نییه‌ و ئه‌وانه‌ی هه‌ن رۆڵی راوێژكاریی ده‌بینن و له‌سه‌ر داواكاریی دیمه‌شق هاتوون".

سەرچاوە: کوردستان 24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15108

Your Comment

You are replying to: .
captcha