وه‌رزی دواخراوی یادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ده‌ست پێده‌كات

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- ئه‌گه‌رچی‌ بڕیار بوو كوردستانی‌ نوێ‌ چه‌ند چالاكییێک له‌ یادی‌ 120 ساڵه‌ی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ ڕێک بخات به‌ڵام به‌هۆی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق چالاكییه‌كانی‌ دوا خست بۆ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌ستپێكی وه‌رزه‌كه‌ به‌ مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ كۆبه‌ندی ژماره‌كانی گۆڤاری چریكه‌ی كوردستان- به‌رگی سێیه‌م كه‌ له‌لایه‌ن نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌ده‌وه‌ ئاماده‌ كراوه‌ و له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت ده‌بێت .

له‌باره‌ی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م به‌رگه‌وه‌ سه‌رنووسه‌ر له‌ جیاتی‌ ماڵباتی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ ده‌ڵێت: ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م جمكه‌ ژماره‌یه‌ش وه‌ک ژماره‌كانی‌تر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به ‌بابه‌تی‌ مێژوو، زمانه‌وانی‌، ڕۆشنبیری‌، ئه‌ده‌ب و رۆژنامه‌گه‌ری‌، وه‌ک له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یێکدا ئاماژه‌ی‌ پێدراوه‌ گۆڤاری‌ چریكه‌ی‌ كوردستان ده‌كرێت به‌ درێژكراوه‌ی‌ گۆڤاری‌ گه‌لاوێژ دابندرێت.

هاوكات چالاكییه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت .

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15102

Your Comment

You are replying to: .
captcha