که‌س ناتوانێت له‌ من کوردتر بێت

به‌شی تورکیا- مێهدی ئاکر جێگری به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی پارتی داد و گه‌شه‌ ده‌ڵێت: که‌س ناتوانێت له‌ من کوردتر بێت و جارێکی دیکه‌ دووپاتی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌کان به‌ چه‌ک مومکین نابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێهدی ئاکر جێگری پارتی داد و گه‌شه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی پارتی داد و گه‌شه‌ و کاندیدی ئه‌و حیزبه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ دیاربه‌کر له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ PKK پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتی تێکداوه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پارتی داد و گه‌شه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌دات پرسه‌کان له‌ ڕێگای دیموکراتیک و ئاشتییانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکات به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ ناوچه‌یێک ئاشتی جێگیر ببێت هیچ سوودێکی بۆ PKK نابێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: PKK به‌ هیچ له‌ونێک شه‌ڕ بۆ مافی دیموکراتیکی کورد ناکات. له‌ تورکیا هه‌موووان شانازی به‌ فه‌رهه‌نگ و زمانی خۆیان ده‌که‌ن به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا ئامانجی PKK کۆتایی هێنان به‌ پڕۆسه‌ی دانووستانێک بوو که‌ ئارامی و ئاشتی له‌به‌رچاو گرتبوو. که‌س ناتوانێت له‌ من کوردتر بێت و جارێکی دیکه‌ دووپاتی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌کان به‌ چه‌ک مومکین نابێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ینی ئاکیت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15086

Your Comment

You are replying to: .
captcha