لە کوردستانی ئێران قوتابیانی 40 قوتابخانە لە کانێکسدا وانە وەردەگرن

بەشی کوردستان- پارێزگای کوردستان یەک لە پارێزگا بێبەشەکانی ئێرانە و لە کەرتی پەروەردەشدا جێگەپەنجەی ئەو بێبەشییە دەرکەوتووە و مامۆستایانی زیاتر لە 40 قوتابخانەی کوردستان لە کانێکسدا وانە بۆ قوتابیان دەڵێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس کێشە زۆرن لە سەر کەرتی پەروەردە لە کوردستانی ئێران و کەمبوونی قوتابخانە، نزمیی کوالێتیی فێرگە و قوتابخانەکان، قوتابخانەی کانێکسی، قوتابخانەی ڕووخاو و کۆن و کاگڵی و ... تەنها بەشێکن لە کێشە فراوانەکانی کەرتی قوتابییان لە کوردستانی ئێران.

ئەگەر بە سەردانێک بچینە گوندەکانی کوردستانی ئێران دەستەواژی "بێبەشی" تەفسیر دەکرێتەوە. سیمای قوتابییە گوندنشینەکان لە کانێکسەکاندا کە بۆتە هۆڵی خوێندن بەزەییان لێدەبارێت. لەو قوتابخانانەدا وانەکان بە سیستەمی زیرەک ناوترێتەوە، وانەی تایبەت و کۆمپیتەر و سیستەمی پێشکەوتوو لە کانێکسەکاندا نابینرێت، قوتابییان لێرە پێچەوانەی شارە پێشکەوتووەکان ڕاوێژکار و دەروونناسیان نییە بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو کێشە و چەرمەسەرییانە قوتابییانی پارێزگای کوردستان بەردەوام ماندوونەناسانە بەردەوام بوون لە خوێندن و سەرکەوتنی باشیان تۆمار کردووە.

ئەمانە چەند نموونەی سەرکەوتنی قوتابییانی کوردستانین کە بە هەموو کێشە و گرفتەکانیانەوە تۆماریان کردووە:

پلەی یەکەمی ئۆلەمپیادی "نانۆ" ساڵی 1396ی هەتاوی، مسۆگەر کردنی 4 پلەی یەکەمی فستڤاڵی خاڕەزمی، مسۆگەر کردنی پلەی دەهەمی پارێزگای کوردستان لە نێو تێکڕای پارێزگاکانی ئێران لە تاقیکردنەوەی گشتیی دەرچوون بۆ زانکۆکان، پلەی سێهەمی ئاستی ئێران لە ئەنجومەنی قوتابییانی وڵات و مسۆگەر کردنی پلەی سێهەمی توێژینەوە و کۆڵینەوەی لە تێکڕای قوتابخانەکانی ئێران و ....

ئەوەش لە حاڵکێدایە لە زۆر شار و پارێزگای ئێراندا سیستەمی نوێی پەروەردە و تەکنەلۆجیای وانەوتنەوە و بارهێنان بەکار دەهێنرێت و لە باری ئاماری زانستییەوە پلەی قوتابییەکانی کەوتۆتە پلەی خوارتر لە قوتابییانی کوردستان.

ڕەشید قوربانی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستانیش پشتڕاستی دەکاتەوە کە 40 قوتابخانەی ئەو پارێزگایە لە کانێکسدا وانە بە قوتابییان دەڵێنەوە و وتوویەتی بڕیارە لەو گوندانەدا قوتابخانە بکرێتەوە.

News Code 15077

Your Comment

You are replying to: .
captcha