نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی په‌یامێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نه‌جمه‌دین كه‌ریم په‌یامێک بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "كه‌ركووكی کۆنتڕۆڵ‌کراو ڕزگار ده‌كه‌ینه‌وه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی که‌رکووک و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ‌ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌‌ و ڕای‌گه‌یاند: "له‌م ڕۆژه‌ مێژویییه‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ كار كردن له‌پێناوی ڕزگار كردنی که‌رکووک و ته‌واوی ناوچه‌ کۆنتڕۆڵ‌کراوه‌کانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر."

ساڵی ڕابردوو پاش زنجیره‌یێک گفتوگۆی نێوخۆییی یه‌كێتی ‌و پارتی له ‌پاش ڕیفراندۆم له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ یاخود مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له ‌ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان سه‌ره‌نجام ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سوپای عێراق گه‌ڕایه‌وه‌ نێو شاری که‌رکووک و ڕۆژانی دواتریش بۆ ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هاتنی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ ڕزگاری كردبوو و له‌و پێناوه‌شدا ژماره‌یێكی به‌رچاو شه‌هیدی دابوو.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 1ی جوونی 2018 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 43هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندی كرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15076

Your Comment

You are replying to: .
captcha