به‌ بڕيارى په‌رله‌مان ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ له‌ ريزبه‌ندى يه‌كه‌مى وه‌رگرتنى مووچه‌ بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان ره‌خنه‌ له‌ ريزبه‌ندى دابه‌ش كردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گرێت و روونى ده‌كاته‌وه‌: "ئه‌و خشته‌يه‌ى وه‌زاره‌ت رای‌گه‌ياندوووه‌، پێشێل كردنى بڕيارى ژماره‌ (19)ى په‌رله‌مانى كوردستانه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا هاتوووه‌: "له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌ت له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر جۆرێک بێت، به‌ر له‌ جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و خانه‌نشینان و هێزه‌کانی ناوخۆ دابه‌ش بکرێ".

پێشتر وه‌زاره‌تى دارايى و حكوومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنيان دابوو، هه‌موو (30) رۆژ جارێک مووچه‌ دابه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام له‌ ئێستادا هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و وه‌رگرتنى بڕى 317 مليار دينار له‌ به‌غدا، له‌ دابه‌ش كردنى مووچه‌دا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و خانه‌نشينى دواخراوه‌ بۆ دواى جه‌ژن.

له‌و باره‌يه‌وه‌، فراكسيۆنى پارتى نووسيويه‌تى: "هه‌رچه‌ند له ‌لایه‌ن ده‌زگاکانی حکوومه‌ت دڵنیا کراوینه‌ته‌وه‌ که‌ به‌پێی سیسته‌می تازه‌ 30 رۆژ جارێک مووچه‌ دابه‌ش ده‌کرێ، به‌ڵام دیسان پێشمه‌رگه‌ کوردستان پارێزه‌کان و هێزه‌ ئاسایش پارێزه‌کان وخانه‌نشینانی به‌ڕێز دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌وڵ و توانا و فشاره‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".

له‌ كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا فراكسيۆنى پارتى ئاشكراى ده‌كات كه وه‌زاره‌ت له‌ دانانى ريزبه‌ندى خشته‌دا بڕيارێكى په‌رله‌مانى كوردستانى پێشێل كردوووه‌ و جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و حاڵه‌ته‌ فشاره‌كانيان به‌رده‌وامن بۆ سه‌ر حكوومه‌ت.

له‌و باره‌يه‌وه‌ هاتووه‌: "ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌پێی بڕیاری ژماره‌ 19ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بێ، پێشمه‌رگه‌ له ‌ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می دابه‌ش کردنی مووچه‌ بێت نه‌ک له‌ کۆتایی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ و فشار و به‌دواداچوونه‌کانی فراکسیۆنی پارتی به‌رده‌وامن و به‌رده‌وام ده‌بن"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15073

Your Comment

You are replying to: .
captcha