کوردپرێس- به‌پێى ڕاگهیێندراوێكى نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ هاریکاری عێراق (یونامى) دوابه‌دوای گفتوگۆ کردن ده‌رباره‌ی ڕاپۆرتی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ده‌رباره‌ی عێراق و وته‌ی یان کوبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق له به‌رواری ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی بڵاو کرده‌وه.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێت: "ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن داوا له لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌ن که پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ پاڵپشتی کردن له پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌روه‌ها داواش له کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن که لێکۆڵینه‌وه له هه‌موو تانه به‌ڵگه‌داره‌کانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن به مه‌به‌ستی زیاتر به‌هێزکردن و دووپات کردنه‌وه‌ی یه‌کڕیزیی نیشتیمانی و شکۆ و سه‌ربه‌خۆییی عێراق."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "له‌مباره‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی ئاشته‌واییی نیشتیمانی و به‌شداری پێکردن له داموده‌زگا نیشتیمانییه‌کان و به‌شداری ته‌واوی ئافره‌تان و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و ڕێزگرتن له مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و پاراستنی به‌هاکانی له ده‌ستووری عێراقیدا کردوووه."
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پاڵپشتیی خۆیان دووپات کردوووه‌ته‌وه بۆ هه‌وڵه‌کانی یان کوبیش نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ هاریکاری عێراق.
ئه‌و لێدوانه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له كاتێكدایه له عێراق زیاتر له سێ هه‌زار سكاڵا له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كان تۆمار كراون و كۆمیسیۆن ئه‌نجامى زیاتر له هه‌زار سندوقى ههڵوهشاندوووهتهوه هاوكات هاوپه‌یمانى، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به‌ڵگه‌ى ساخته كردنى ١٥٠ هه‌زار ده‌نگیان ته‌نها له سلێمانى پێشكه‌ش كردوووه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment