ئەمریکا هۆشداریی دەداتە حکوومەتی سووریا لە هێرش کردنەسەر هەسەدە

بەشی جیهان- پێنتاگۆن داوا لە حکوومەتی سووریا دەکات چاو بە پلانی خۆی بۆ هێرشکردنەسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدەدا بخشێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کێنیس مکێنزی، بەڕێوەبەری ستافی هاوبەشی پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: دەبێت هەموولایێکی ناو سووریا لەو راستیە تێبگات کە هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا یان هاوبەشەکانی لە سووریا سیاسەتێکی هەڵە دەبێت.

هاوکات گوتەبێژی پێنتاگۆن وەڵامی پرسیارێکی لەبارەی ئەگەری کاردانەوەی ئەمریکا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی حکوومەتی سووریا بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دایەوە. دانا وایت رایگەیاند ئەمریکا نایەوێت لە شەڕی ناوخۆی سووریادا بەشدار بێت، دەبێت ئێران و رووسیا گوشار لەسەر دیمەشق دروست بکەن بۆ ئەوەی بە بەڵێنەکانییەوە پابەند بێت.

ئەم هەڵوێستەی پێنتاگۆن دوای ئەوە هات، سەرۆک کۆماری سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای رووسیا گوتی "تەنیا کێشەیێک لە سووریادا مابێت هەسەدەیە. ئێمە دەمانەوێت بە دوو بژاردە لەگەڵ ئەم کێشەیە مامەڵە بکەین. یەکەمیان ئەوەیە کە دەرگای دانووستاندنمان کردووەتەوە، چوونکە زۆربەیان سوورین و نایانەوێت ببنە بوکەڵەی هیچ بیانییێک. ئەوە یەکەمین بژاردەیە. ئەگەرنا، پەنا بۆ ئازادکردنی ئەو ناوچانە لەڕێگەی هێزەوە دەبەین".

دانا وایت، گوتەبێژی پێنتاگۆن دەڵێت: "ئەرکی ئێمە وەک خۆی دەمێنێتەوە، کە تێکشکاندنی داعشە لە سووریا. ویستی ئەوەمان نییە لە شەڕی ناوخۆی سووریادا بەشداربین. بەڵام داواش لە رووسیا و ئێران دەکەین دڵنیایی بدەن لەوەی کە سووریا بە پابەندبوونییەکانییەوە پابەند بێت. ئەو رژێمە لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە چوونکە ئەو دوو رژێمە لە پاڵپشتی کردنی بەردەوامن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15045

Your Comment

You are replying to: .
captcha