وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕەختە لە حکوومەتی سووریا دەگرێت

بەشی سووریا- مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕەخنەی لە حکوومەتی سووریا گرت و ڕایگەیاند وڵاته‌كه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ ببات.

کوردپرێس- به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ئه‌م لێدوانه‌ی چاویش ئۆغلۆ له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یێكی كه‌ناڵی "دویتچه‌ ڤێللی"ی ئه‌ڵمانیدا هاتووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، توركیا رۆڵێكی گرنگ له‌ سه‌رجه‌م جومگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریادا ده‌بینێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: "دوای گۆڕانكارییه‌كانی پارێزگای حه‌له‌ب، ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ده‌ستی به‌ هه‌ماهه‌نگی كردووه‌ و دواتر تارانیش هاتووته‌ ناو دانوستانه‌كانه‌وه‌"، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئێرانی به‌ یاریزانێكی كارامه‌ وه‌سف كرد، ئه‌مه‌ش وێڕای بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ پرسێك له‌نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و تاران، له‌وانه‌ش چاره‌نووسی دەوڵەتی بەشارئەسەد.

چاویش ئۆغلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تائێستا توركیا هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌سه‌د نه‌گۆڕیوه‌ و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه‌ نابێت ئه‌سه‌د هیچ رۆڵێكی له‌ ئاینده‌ی سووریادا هه‌بێت. هه‌روه‌ك چاویش ئۆغلۆ به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ دانوستانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا له‌ ئه‌ستانه‌ و سوچی كرد و به‌ ته‌واوكه‌ری دانوستانه‌كانی جنێڤ ناوی بردن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15034

Your Comment

You are replying to: .
captcha