کوردپرێس- به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ئه‌م لێدوانه‌ی چاویش ئۆغلۆ له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یێكی كه‌ناڵی "دویتچه ڤێللی"ی ئه‌ڵمانیدا هاتووه و ئاماژه‌ی به‌وه دا، توركیا رۆڵێكی گرنگ له سه‌رجه‌م جومگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریادا ده‌بینێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: "دوای گۆڕانكارییه‌كانی پارێزگای حه‌له‌ب، ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ده‌ستی به هه‌ماهه‌نگی كردووه و دواتر تارانیش هاتووته ناو دانوستانه‌كانه‌وه"، له‌م باره‌شه‌وه ئێرانی به یاریزانێكی كارامه وه‌سف كرد، ئه‌مه‌ش وێڕای بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه پرسێك له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و تاران، له‌وانه‌ش چاره‌نووسی دەوڵەتی بەشارئەسەد.
چاویش ئۆغلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تائێستا توركیا هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به ئه‌سه‌د نه‌گۆڕیوه و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه نابێت ئه‌سه‌د هیچ رۆڵێكی له ئایندهی سووریادا هه‌بێت. هه‌روه‌ك چاویش ئۆغلۆ به‌گرنگییه‌وه باسی له دانوستانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا له ئه‌ستانه و سوچی كرد و به ته‌واوكه‌ری دانوستانه‌كانی جنێڤ ناوی بردن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment