ڕاپۆرتی ئازادییە ئایینیەکانی ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە بێ بنەمایە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بە ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ئازادی ئایینی لە ئێران و جیهان پیشان داو وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم ڕاپۆرتە بە بێ بنەما و دبەرانە دەزانێ کە تەنها بە ئامانجی هەڵۆستنەوەی ئابووری دەرکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی (ئازادییە ئایینییەکان) بۆ ساڵی 2017 کە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو بڵاو بووەوە، جارێکی تر تۆمەتەکانی دووپات کردەوە و ئێران بە پێشێل کردنی ئازادییە ئایینییەکان تۆمەتبار کرد.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا بەنیازی کەڵکوەرگرتنی سیاسی لە بوونی فرەئایینی لە هێندێک لە وڵاتانی جیهانە و دەوڵەتی ئەو وڵاتە تەنانەت بۆچوونێکی ڕێک و ڕاستبینانەی لە بارەی ڕەوشتی نێوخۆیی وڵاتان بە تایبەت لە بارەی هەل و مەرجی حەشیمەتی و ئاینیییان نییە.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە جەماوەری ئێران، بە کەڵکوەرگرتن لە شارستانییەت و کلتوورێکی دەوڵەمەند، لە هەزاران ساڵ لەمەوبەرەوە هەتاکوو ئێستا بە تەواوی ئەتنیک و ئایینەکانیەوە لە کەشێکی بەتەواوی ئاشتیانە و برایانە دەژین، وتیشی: دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیش شوێنکەوتووانی تەواوی ئایینەکان بەگوێرەی یاسای بنەڕەتی و لە چوارچێوەی یاسادا، کاروباری ئایینیی خۆیان لە ناوەندە جۆربەجۆرە ئایینییەکان لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوە دەبەن و یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش پاسەوانی لەم ئازادییانە دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15029

Your Comment

You are replying to: .
captcha