کۆمسیۆنی هەڵبژاردن وەڵامی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ئەوەیان خستە روو، کە ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی تانەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 31\5\2018، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رایان گەیاند کە هەزار و 21 وێستگە دەنگەکانیان هەڵوەشاوەتەوە، هاوکات دەستەی دادوەری بۆ هەڵبژاردن لە ماوەی 10 ڕۆژدا پێداچوونەوە بەو تانانە دەکات، هەروها بڕیارەکانی دەستەکە کۆتایی و مولزەم دەبن بۆ کۆمسیۆن و لایەنە بەشدارەکان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن، دواتر ئەو کاندیدانەی دەرچوون بە فەرمی دەبن بە پەرلەمانتار.

لەو پرێس کۆنفرانسەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ئەوان چەندین تەحەدایان ڕووبەڕوو بووەوە، بەڵام سەرەڕای فشارە سیاسییە جیاجیاکان، کۆمسیۆن بە باشی کارەکانی خۆی کرد و بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مامەڵەی لەگەڵ هەموواندا کرد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، گوتیشی: "هیوادارین لایەنەکان لە شێواندنی میدیایی و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن دوور بکەونەوە، جەخت دەکەینەوە کە ئەنجامی هەڵبژاردن لەگەڵ ئەوانە هاوتایە کە لە سندووقەکاندا هەیە، ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنییانەی پشتیان پێ بەستراوە، بە بەڵگەوە لامان هەیە کە هاوتایە لەگەڵ ئەو ئەنجامانەی لەناو سندووقەکاندا هەیە".

سەرۆکی کۆمسیۆن، ئەوەشی روون کردەوە، کە هەندێک باس لە هەژمارکردنەوە و بژاردنەوە و بڕیارەکانی پەرلەمان، ئەو دامەزراوانە ڕێیان لای ئەوان هەیە، بەڵام بەپێی دەستوور و یاسای هەڵبژاردن کار دەکەن و لەگەڵ هەمووان مامەڵەیان کردووە، بۆ پێداچوونەوە بە چەند سکاڵایەک، دەشڵێت: "دەبووایە تانەکان پێشکەش بە کۆمسیۆن بکرێت تاوەکوو ڕێکاری بەرامبەر بگرینە بەر، دواتر دەدرا بە دادگا، لەجێگەی ئەوەی لێژنەیێکی ناتایبەتمەند پێک بهێندرێت".

جەختیشی لەوە کراوەیەوە، کە ئەو لێژنەیە وەڵامی هەموو پرسیارەکانی داوەتەوە و بە نووسراویش و بە بەڵگەشەوە بە لایەنە ناڕازییەکانن دراوە.

ئاماژە بەوەش درا، کە ئەوەی لە میدیاکان باس دەکرێ، گوایە پەرلەمان بڕیاری دووبارە ژماردنەوەی ١٠٪ی دەنگەکانی بە دەست داوە، یان چەند پارێزگایێک و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان، بەڵام یاسا بڕیار دەدات و یاسای بەهایێکی باڵای هەیە و دەستێوەردانی زیاتر لە یەک لایەن لەسەر هەمان بابەت، سەرۆک کۆماریش بەیاننامەیێکی بۆچوونیی پێشکەش بە دادگای فیدرالی کردووە، تاوەکوو بزاندرێت کە بڕیارەکەی پەرلەمان دروستە یان نا، ئەوانیش چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکەین، چوونکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگدان ئەوە دادگای فیدرالی دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات، چوونکە ئەوە مافێکی دەستووری و یاساییە بۆ دەنگدەران.

هاوکات هەر لەو پرێس کۆنفرانسەدا، کەریم تەمیمی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران کە سەرۆکی نەهێشتنی ساختەکاری، ئەوەی خستە روو، کە کۆمەڵێک سکاڵایان پێ گەیشتووە، لە ئەنجامیاندا نزیکەی 200 وێستگە هەڵوەشانەتەوە و کاریگەریشیان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15025

Your Comment

You are replying to: .
captcha