به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له هه‌فته‌ی ڕابردوو برێت مه‌ک گۆرک نێردراوی تاێبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی بۆ هاوپه‌یمانی جیهانی له شه‌ڕی ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه كوردییه‌كانیشدا كۆ بووه‌وه.
قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "به‌كورتی په‌یامی مه‌ک گۆرک ئه‌وه بوو كه كورد هه‌وڵ بدات كۆده‌نگیێک له نێۆ خۆ دروست بكات بۆ به‌غدا و باش نییه هیچ لایه‌نێک له پرۆسه رامیاری و په‌رله‌مانییه‌كه‌دا خۆی دوور رابگرێت‌و كورد یه‌ک ده‌نگ بێت بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌كانی و ئه‌مه‌ریكاش یه‌كه‌م لایه‌ن بوو كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ند كردوووه".
قادر عه‌زیز هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وان رایان‌گه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه سه‌ودا ده‌كه‌ن، كه ده‌نگی عێراقییه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه كه هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌یه، عه‌بادی حكوومه‌تی تازه پێكبهێنێ و داوا له هه‌ندێ لایه‌نێش كراوه كه پشتیوانی له عه‌بادی بكه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "هاتنه‌كه و په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونه بۆ لایه‌نه‌كان، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تێک پێک بێت له به‌غدا، كه له‌وان نزدیک بێت و بتوانن كاری له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ئه‌و كه‌سه‌ش به‌لای ئه‌وانه‌وه عه‌بادییه‌وه ده‌یانه‌وێت كورد له به‌غدا قورساییێكی هه‌بێت كه ئه‌وان هه‌میشه باس له‌وه ده‌كه‌ن پشتیوانی له كورد و مافه ره‌واكانی ده‌كه‌ن و ده‌بێت كوردیش بۆ خۆێ هه‌وڵ بدات و یه‌كریز بێت".
قادر عه‌زیز ده‌شڵێت: "ئه‌وان هه‌میشه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق مامه‌له له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن، هه‌میشه وابوووه كه‌متر شته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به نووسراو بوووه، زیاتر به قسه و به زاره‌كی بوووه، من پێیم وا نییه تا ئێستا شتێكی نووسراو له نێوان كورد و ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌بوو بی، كه‌متر شتی فه‌رمی له نێوان كورد و ئه‌مه‌ریكا واژۆ كرا‌و، ئه‌مه كارێكی باش نییه و ئه‌مه‌ریكا كه‌متر خۆ به‌و كێشانه پابه‌ند ده‌كات".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment