هێرش‌‌کردنه‌ سه‌ر ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی HDP له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌یه‌

به‌شی تورکیا- گرووپێکی نه‌ته‌وه‌خواز له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی HDP له‌ ناوچه‌ی "کاغذخانه‌"ی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ جاده‌ی چلیک ته‌په‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و ناوه‌نده‌ تێکهه‌ڵچوون و پۆسته‌ر و لافیته‌کانی ئه‌و حیزبه‌یان دڕاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018 هێرش کردنه‌ سه‌ر ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان درێژه‌ی هه‌یه‌ و پۆلیسی تورکیاش چاوپۆشی له‌و هێرشانه‌ ده‌کات و ئه‌م جاره‌ش گرووپێکی نه‌ته‌وه‌خواز له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی HDP له‌ ناوچه‌ی "کاغذخانه‌" و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و ناوه‌نده‌ تێکهه‌ڵچوون و پۆسته‌ر و لافیته‌کانی ئه‌و حیزبه‌یان دڕاند.

شایه‌تحاڵان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ کاتی هێرش‌کردنی ئه‌و گرووپه‌ بۆ سه‌ر ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی HDP ژماره‌یێک پۆلیس له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوه‌نده‌دا بوون که‌ گۆڕانیی "بۆ تورکیا ده‌مرم"یان بڵاو کرده‌وه‌ و به‌ بێ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاری ئه‌و گرووپه‌ ته‌نها ته‌قه‌ی ئاسمانییان کرد.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15010

Your Comment

You are replying to: .
captcha