بەوێنە... وەرزی چنینەوەی تووە سوورەیە

بەشی کوردستان- هەموو ساڵێک لە مانگی ئایاردا سوورایی دەکەوێتە زەوییەکانی کوردستان و ئەو مێوەیەی شێخ عوسمانی دووڕۆ هێنایە کوردستان جموجووڵێکی بەپیت دەخاتە کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس تووە سوورە (توو فەرەنگی) یەکێکە لەو بەروبوومانەی کە کوردستانی پێوە ناسراوە و لە کۆی 62 هەزار تەن بەرهەمی تووی ئێران ڕێژەی 45 هەزار تەنی لە کوردستان بەرهەم دەهێنرێت و ئەو بەرهەمەش بۆ یەکەم جار شێخ عوسمانی نەقشبەندی بە خەڵکی کوردستان ناساند و ئێستا بۆتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ حەشیمەتێکی زۆری کوردستان و سەرچاوەیێکی داهاتی بەنرخە لە نێو جووتیارانی پارێزگای کوردستاندا.

گەنجی بێکاری سنە و کامێران و سەوڵاوا و مەریوان لەم وەرزەدا ڕوو دەکەن کار توو و ئەو بەرهەمەی کوردستان بۆ شارە گەورەکانی ئێران وەکوو ئیسفەهان و تاران هەناردە دەکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15001

Your Comment

You are replying to: .
captcha