سەرۆکوەزیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، به‌م زووانه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌ قۆناغی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كات.

کوردپرێس:

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ڕایگه‌یاند، "بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی قۆناغی داهاتووی عێراق كه‌ له‌به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نزیك ده‌بینه‌وه‌، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م".

له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی عێراق و پشكی كورد له‌ بودجه‌كه‌ كازمی ده‌ڵێت " پێویسته‌ رۆڵی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەشی لەبیر نه‌كه‌ین، شاندی دانوستاندکاری هەرێمیش بە درێژایی سێ مانگ دانوستاندنی کرد لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان و سێ سەرۆکایەتییەکە بۆ گەیشتن بەو دەقەی کە پەرلەمان پەسەندی کرد".

كازمی ده‌شڵێت ""بەردەوام لە پەیوەندیدام لەگەڵ برا و دۆستم مەسعوود بارزانی، هەروەها سەرۆکی هەرێم کاکە نێچیرڤان بارزانی، کە هەمیشە بە نزیکترین هاوڕێی خۆمم داناوە، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێم برازام مەسروور بارزانی".

News Code 1499

Your Comment

You are replying to: .
captcha