کوردپرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ڕایگه‌یاند، "بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی قۆناغی داهاتووی عێراق كه له‌به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نزیك ده‌بینه‌وه، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م".
له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی عێراق و پشكی كورد له بودجه‌كه كازمی ده‌ڵێت " پێویسته رۆڵی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەشی لەبیر نه‌كه‌ین، شاندی دانوستاندکاری هەرێمیش بە درێژایی سێ مانگ دانوستاندنی کرد لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان و سێ سەرۆکایەتییەکە بۆ گەیشتن بەو دەقەی کە پەرلەمان پەسەندی کرد".
كازمی ده‌شڵێت ""بەردەوام لە پەیوەندیدام لەگەڵ برا و دۆستم مەسعوود بارزانی، هەروەها سەرۆکی هەرێم کاکە نێچیرڤان بارزانی، کە هەمیشە بە نزیکترین هاوڕێی خۆمم داناوە، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێم برازام مەسروور بارزانی".
Your Comment