حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک و ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ڕاگه‌یاند كه‌ داواكاریی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمه‌ بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حسێنی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: كورد هه‌موو كاتێک داواكاری گه‌وره‌ی له‌ گفتوگۆكان هه‌یه‌ به ‌بێ‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و توانایه‌ی هه‌بێت بۆ داواكارییه‌كان.

عه‌لی حوسێنی ڕاشی‌گه‌یاند ئه‌وان ڕازی نین به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک و ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ‌و ئه‌و داواكارییه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تی كرده‌وه که‌رکووک و ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان هیچ بۆشاییێكی ئه‌منی نییه ‌و پێویست له‌وه‌ ناكات هێزی پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ وه‌ک لایه‌نه‌كان داوای ده‌كه‌ن.

هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو له ‌ناوچه‌كانی که‌رکووک و ده‌وروبه‌ری كشانه‌وه‌ ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی‌و هێزی سوپای عێراق هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌.

له‌ ئێستادا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له‌وانه‌ پارتی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتمانی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14978

Your Comment

You are replying to: .
captcha