دەستوور تاکە چارەسەرە بۆ یەکلاکردنەوەی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق و ڕێبه‌رێکی هاوپه‌یمانیی به‌غدا ده‌ڵێت: ته‌نها ڕێچاره‌ی کێشه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه‌، جێبه‌جێ کردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵا تاڵه‌بانی له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وت: باشترین ڕێچاره‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ و گرفته‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی جێبه‌جێ کردنی یاسایه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: هیچ ڕێچاره‌یێکی دیکه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌ و گرفتانه‌ بوونی نییه‌ و ڕێگاکانی دیکه‌ نه‌ته‌نها کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات به‌ڵکوو ده‌بێته‌ هۆی ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنیان.

تاڵه‌بانی جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ کۆمیته‌ی ڕاستی دۆزی په‌رله‌مانی مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ هیچ بڕیارێک بسه‌پێنێته‌ سه‌ر کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، چوونکه‌ چالاکییه‌کانیان ته‌نها تایبه‌ت به‌ دیاری کردنی پێشێلکارییه‌کانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14976

Your Comment

You are replying to: .
captcha