بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: لەبارەی 4ی جوون نەخشە ڕێگایێک دادەڕێژین، هێزەکانی یەپەگە دەکشێنەوە و هێزی تورکیا جێگیر دەبن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی خەریکە هەوڵ دەدات یەپەگە لە مەنبج بکشێتەوە. پاش چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە تورکیا ئاسایشی مەنبج دابین دەکات و تا درووست بوونی ئیدارەی نوێ دابین کردنی ئاسایش لە ئەستۆی ئەمریکا و تورکیایە. ئەگەر ڕێکبکەوین ئەو مودێلە لە هەموو باکووری سووریا جێبەجێ دەکەین. ئێمە وابیر دەکەین کە ئەمریکا بە نیازە پێوەندییەکانی لەگەڵ یەپەگە کۆتایی بێنێت.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا جەختی کردەوە لەسەر کڕینی فڕۆکەی F-35 لە ئەمریکا و وتی: ئێمە نیگەرانی ئەو بابەتە نین ڕێککەوتنەکانمان یاسایین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment