كۆمیسیۆن: پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی وێستگه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان نابێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی زیاتر له‌ هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنیش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و وێستگانه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی ئه‌نجامه‌كان نابێت چوونكه‌ پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ئه‌و وێستگانه‌ پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی‌ 29ی 5ی 2018 لیستێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی باڵای حكوومه‌تی عێراق كردوووه ‌و تێیدا ئه‌نجامی ده‌نگدان له‌ زیاتر له‌ هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایار له‌ 10 پارێزگای عێراق و بنكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌.

ڕزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌و لیسته‌ی ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ هیچ كاریگه‌رییێكی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ نابێت چوونكه‌ ئه‌و وێستگانه‌ پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌راییی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار له‌لایه‌ن كۆمیسیۆن خۆیه‌وه‌ پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌نجامه‌كانی كۆمیسیۆن دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و وێستگانه‌ بوووه‌ به‌ڵام هه‌ندێک سكاڵا و تانه‌ی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک قه‌واره‌وه‌ پێشكه‌ش كراون و تا ئێستا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14956

Your Comment

You are replying to: .
captcha