كۆمیسیۆن: ده‌نگی هیچ وێستگه‌یێک له‌ پارێزگای که‌رکووک و سلێمانی پووچه‌ڵ نه‌كراوه‌ته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رجه‌م كاره‌كانی كۆمیسیۆن له ‌دوای ڕه‌زامه‌ندیی دادگای فیدڕالی بوووه‌ و به‌ھۆی نه‌بوونی كێشه ‌و ته‌زویره‌وه‌ ده‌نگی ھیچ وێستگه‌یێک له‌ پارێزگای که‌رکووک و سلێمانی پوچه‌ڵ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆمیسیۆندا ھاتوووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی كۆمسیۆن له ‌دوای ڕه‌زامه‌ندیی دادگای فیدڕالی بوووه‌ له‌ پاش ئه‌نجامی كۆتای ھه‌ڵبژاردنه‌كان و ھیچ به‌ڵگه‌نامه‌یێكی وێستگه‌كانیش له‌ ناو نه‌براون.

له ‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن چه‌ندین لایه‌نی سیاسی سكاڵایان تۆمار كرد و باسیان له‌ بوونی ته‌زویر كردوووه‌ له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆمیسیۆنیش له‌و داواكارییانه‌ ده‌نگی ١٠٢١ وێستگه‌ پووچه‌ڵ كرانه‌وه كه‌ وێستگه‌ی زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراقی تێدایه‌.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆمیسیۆن به‌ھۆی نه‌بوونی كێشه ‌و ته‌زویره‌وه‌ ده‌نگی ھیچ وێستگه‌یێک له‌ پارێزگای که‌رکووک و سلێمانی پووچه‌ڵ نه‌کراونه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ھه‌ندێک لایه‌ن سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ ھه‌بوو و ھاوكات په‌رله‌مانی عێراقیش بڕیاری ھه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ١٠٪ی ده‌نگه‌كانی به‌ ده‌ست ده‌ركرد.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14944

Your Comment

You are replying to: .
captcha