به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ده‌رباره‌ی بڕیاره‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ڵێت: داوا کردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان کارێکی ناڕاسته.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌رسوڕمانی خۆشی ده‌ربڕیوه له لێدوانی کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وڵات ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێکی ناوخۆیی ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه.
ئه‌و وتانه‌ی عه‌بادی له کاتێکدایه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ئایار له کۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی په‌رله‌مانی عێراق بڕیار درا له‌سه‌دا ١٠ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق به ده‌ست هه‌ژمار بکرێته‌وه.
هاوکات ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان ڕای‌گه‌یاند له دانیشتنه‌که‌دا بڕیار دراوه ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی وڵات جگه له ده‌نگی مه‌سیحییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی تایبه‌تی ئاواره‌کان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
شایانی باسه؛ له دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌ماندا ١٦٨ په‌رله‌مانتار ئاماده بوون ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند دانیشتنێکی په‌رله‌مانی عێراق به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانتاران شکستی هێنا له بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق که زۆرێک له لایه‌نه‌کان تانه‌یان لێداوه و پێیان وایه ساخته‌کاری گه‌وره‌ی تێدا کراوه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment