به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل که له به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی که‌ناڵی NTVدا قسه‌ی ده‌کرد دۆخی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌ڵسه‌نگاند و ڕایگه‌یاند: به‌پێی هه‌ندێک ڕاپرسی که ئه‌نجاممان دا پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌توانێت نیسابی 10 له‌سه‌دی هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست بێنێت. ده‌بێ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان نیسابی یاسایی‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست بێنێت و له په‌رله‌مان ئاماده بێت. ئێمه وه‌کوو پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌داین که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حیزبێک 1 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر بکات لانیکه‌م ده‌بێ سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه له په‌رله‌مان ئاماده بێت. شوێنی سه‌ره‌کیی سیاسه‌ت له په‌رله‌ماندایه. ده‌بێ په‌رله‌مان به شێوه‌یێک بێت که تێکڕای حیزبه‌کان نوێنه‌ریان له په‌رله‌مان هه‌بێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا باس له‌وه ده‌کات که له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری موحه‌ڕه‌م ئینجه و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که پارتی کۆماریخوازی گه‌ل زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر ده‌کات له ماوه‌یێکی کورت‌دا تورکیایێک داده‌مه‌زرێنین که هیچ وڵاتێکی جیهان نه‌توانێت بڵێت که له تورکیا دیموکراسی نییه. له ماوه‌یێکی کورت‌دا کارێکی زۆر گرینگ له‌باره‌ی دیموکراسی ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئازادی ڕاده‌ربڕین به میدیاکان ده‌ده‌ین. میدیا له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌س و به ئامانجی خزمه‌ت کردن به به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی له کۆنتڕۆڵی هه‌ندێک که‌س نابێت. ئه‌وان به شێوه‌ی ئازادانه خه‌ڵک ئاگادار ده‌که‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment