به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار که‌ریم له پریس کۆنفرانسێکدا ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و داد ئیستا هه‌وڵ ده‌دات بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یێکی نیشتمانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌کگرتووی ئیسلامی و حیزبی کومۆنیستی هه‌رێمی کوردستان به ئامانجی هاوکاریی نێوان ئه‌و حیزبانه بۆ به‌دیهاتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان.
که‌ریم زیادیشی کرد: هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و داد ئێستا پرسی سکاڵاکان دژی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق له باره‌ی ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه‌ی لا گرینگه و چاوه‌ڕوانی لێکدانه‌وه‌ی سکاڵاکانه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و کۆمیسیۆنه‌وه و پاشان به‌ره‌ی نیشتمانی ئاماژه پێکراویش پێکدێنێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی عێراقی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment