کوردپرێس- به‌پێی هه‌واڵێكی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئایار بڵاوی كردوووه‌ته‌وه قادری حاجی عه‌لی هه‌ڵسوڕاوی دیاری گۆڕان نامه‌یێک ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات له كاتی دوا كۆبوونه‌وه‌یاندا كه شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجام درا.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه، قادری حاجی عه‌لی له نامه‌كه ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌گرێت كه به‌رانبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كیی گۆڕان بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بوون و داوای پیاچوونه‌وه به هه‌یكه‌لی ڕێكخستنی بزووتنه‌وه‌كه‌ش ده‌كات.
به‌شێک له ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانیش پشتیوانی له داواكارییه‌كانی ده‌كه‌ن و ڕه‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ده‌كه‌ن كه تا ئه‌و رۆژه بهبهیاننامهیێكیش ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان نه‌كردوووه که له‌لایه‌ن جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فای لێپرسراوی یه‌كه‌ی حه‌فتاوه كراوه‌ته سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كیی گۆڕان له گرده‌كه‌ی زه‌رگه‌ته.
هاوكات ڕه‌خنه‌یان له ئه‌دای گۆڕان گرتوووه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندنیان كردوووه.
ژماره‌یێک له ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانیش ئاماژه‌یان به‌وه كردوووه كه به‌شداری كردنی گۆڕان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق‌و ناردنی په‌رله‌مانتاره‌كانی بۆ به‌غدا به مانای قبووڵ كردنی ئه‌و گزی و ساختهكارییانهیه له گۆڕان كراوه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment