به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان به رادیۆ نه‌وای ڕاگه‌یاند هه‌رچه‌نده بڕیار بوو له ماوه‌ی ڕابردوودا لیژنه‌یێكی حكوومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێم كوردستان بكات و له‌باره‌ی پرسی یه‌كخستن و ڕێكخستنی پێناسی گومركی له نێوان هه‌ر دوو لادا گفتوگۆی جدی بكرێت و ئه‌و پرسه يه‌كلایی بكرێته‌وه به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و مانگی ره‌مه‌زان سه‌ردانی لیژنه‌كه دوا خراوه.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی واده‌ی سه‌ردانی داهاتووی لیژنه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، وتی: "واده‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه به‌ڵام هیوادارین دوای مانگی ڕه‌مه‌زان لیژنه‌كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و پرسی یه‌كخستنی پێناسی گومركی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment