فراکسیۆنی ئه‌حرار داوا له‌ كۆمیسیۆن ده‌کات ‌دژی "هاوپه‌یمانییه‌ دۆڕاوه‌كان" بوه‌ستێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فراكسیۆنی "الاحرار" له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌کات كه‌ له ‌به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی "هاوپه‌یمانییه‌ دۆڕاوه‌كان" بوه‌ستێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و باره‌وه‌ ڕیاز غانی ئه‌ندامی لیستی ئه‌حرار كه‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ بڕیاردان له ‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن "نایاسایی ‌و ناده‌ستووری" بوووه‌.

ڕیاز غانی ڕاشی‌گه‌یاند كه‌ به‌هۆی "نایاسایی ‌و ناده‌ستووری" بوونی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پێویسته‌ كۆمیسیۆن به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كان بوه‌ستێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن "هاوپه‌یمانییه‌ دۆڕاوه‌كان ده‌درێت".

شایانی باسه‌؛ په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 28ی ئایار كۆ بوووه‌وه ‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش چه‌ند بڕیارێک درا به‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌ و كه‌مپی ئاواره‌كان ‌و چه‌ند ناوچه‌یێكی‌تر هه‌ڵوه‌شانه‌وه و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی 10%ی ده‌نگه‌كانیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14887

Your Comment

You are replying to: .
captcha