كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هەڵوێستی لەسەر بڕیارەكانی پەرلەمان راگەیاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆییی هەڵبژاردنەكان، هەڵوێستی خۆی لە بارەی بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق راگەیاند كە لە بارەی هەڵبژاردن دەری كردوووە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حازم ردینی لەو بارەوە رایگەیاند كە كۆمسیۆن تاوتوێی بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق دەكات لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایار دەری كردوووە.

حازم ردینی راشی‌گەیاند: كۆمیسیۆن لە رووی هونەری ‌و تەكنیكی ‌و لایەنی جێبەجێ كردنیشەوە، تاوتوێی بڕیارەكانی پەرلەمان دەكات.

پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممە چەند بڕیارێكی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن دەركرد، لەوانە رەت كردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن لە دەرەوەی وڵات ‌و كەمپی ئاوارەكان، ئەژماركردنەوەی 10%ی ئەنجامی هەڵبژاردن بەدەست.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، كۆبوونەوەیێک ئەنجام بدات‌ و لەو بارەوە هەڵوێستی خۆی بە فەرمی رابگەیێنێت.

بەهۆی ئەوەی گوایە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق "ساختەكاری" كراوە، پەرلەمانی عێراق لێكۆڵینەوەی كردوووە و ئەو بڕیارانەی دەركردوووە و ئەگەر هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنیش ئەگەرێكی بەهێزە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14856

Your Comment

You are replying to: .
captcha