بەپێی هەواڵی کوردپرێس ماڵپەڕەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە "به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ژماره 24 له به‌رواری 11/4/2018 كه تایبه‌ته به پاڵاوتنی ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی داواكاری گشتی و به‌پێی حوكمی مادده 10 ـ شانزه‌هه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره 1 بۆ ساڵی 2015 و به پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دراوه به‌پێی حوكمی مادده 1 ـ چواره‌م له یاسای ژماره 2 بۆ ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمدا)، بڕیاردرا به دامه‌زراندنی حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی".
ئەوەش خراوەتە ڕوو "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/5/2018 به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حاكم به‌نگین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌وه‌كاله‌ت و سینان چه‌له‌بی وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكدا حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌ك داواكاری گشتی له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد".
Your Comment