دوو حیزبی کوردستانی هێچ مه‌رجێکی بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا دیار نه‌کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: دوو حیزبی سه‌ره‌کیی هه‌رێمی كوردستان هیچ پێشمه‌رجێکیان بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا دیار نه‌کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا نائلی له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: دوو حیزبی دیموکرات و یه‌کێتی هیچ پێشمه‌رجێکیان بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا دیار نه‌کردوووه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئێستا هه‌وڵه‌کان له‌ لایه‌ن ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه‌کان بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی له‌ ئارادایه‌.

نائلی زیادیشی کرد: کۆبوونه‌وه‌ی چوار قۆڵی ئه‌م دواییه‌ی نێوان نووری مالیکی، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، هادی عامری، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ئه‌لفه‌تح و دوو شاندی پارتی و یه‌کێتی، کۆبوونه‌وه‌یێکی ڕاوێژکاری بوووه‌.


کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14842

Your Comment

You are replying to: .
captcha