یه‌كێتی ئاماده‌ نییه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆ بكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌عدی پیره‌ وته‌بێژی فه‌رمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: "بابه‌تی داوا كردنی دووباره ‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بابه‌تێک نییه‌ ئێمه‌ وه‌ک یه‌كێتی قڕه‌ یا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. هه‌ر ڕێگایێكی یاساییی ده‌ستووری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌وان و ئێمه‌ هیچ ڕێگرییێكمان نییه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ده‌شڵێت: "باس كردنی ئه‌وه‌ی كام لایه‌ن پۆستی باڵای عێراق وه‌رده‌گرێت له‌م كاته‌دا نه‌نگییه‌ و ده‌بێت بخرێته‌ دوای هه‌موو بابه‌ته‌كان" و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات یه‌كێتی به‌م نزیكانه‌ بانگهێشتی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌یێکی فراوان له‌سه‌ر تاوتوێ كردنی ناردنی شاندێكی هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان بۆ به‌غدا.

ئه‌و قسانه‌ی سه‌عدی پیره‌ له ‌میانی گفتوگۆیێكی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا بوووه‌ كه‌ ئاماژه‌ی به ‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی یه‌کشه‌ممه‌ 27ی ئایار مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبه‌كه‌ی كردوووه‌ و وتی: "له ‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به‌نیازین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌وینه‌ گفتوگۆ بۆ كۆبوونه‌یێكی هاوبه‌ش و هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشت بكه‌ین له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی شێوه‌ی شاندی هاوبه‌ش بۆ به‌غدا و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌سته‌یێكی هاوبه‌ش له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین. كێ سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ ده‌كات هێشتا دیاریكراو نییه‌ ئه‌وه‌ له ‌پاش كۆبوونه‌وه‌ بڕیاری لێده‌درێت."

وته‌بێژی فه‌رمیی یه‌كێتی وتیشی: "ئه‌وه‌ بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسییه‌ كه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ست پێبكرێت تا ئه‌مجاره‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ بچینه‌وه‌ به‌غدا به‌ڵام ئایا لایه‌نه‌كان به‌ ده‌م ئه‌و بانگهێشته‌وه‌ دێن‌ و قبووڵی ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرا و هه‌ر كه‌سه‌ و به‌رپرسیاره‌ له‌ ئاماده‌بوونی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه."

له ئێستادا شه‌ش لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراقی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ‌و داوای دووباره ‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن و سه‌عدی پیره‌ له‌باره‌ی داواكاریی ئه‌و شه‌ش لایه‌نه‌ی كوردستانه‌وه‌ وتی: "ئه‌وه‌ بابه‌تێک نییه‌ ئێمه‌ وه‌ک یه‌كێتی قڕه‌ یا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. هه‌ر ڕێگایێكی یاساییی ده‌ستووری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌وان و ئێمه‌ هیچ ڕێگرییێكمان نییه‌."

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی تانه‌ی لایه‌نه‌كان زیاتر له ‌ناوچه‌ی سلێمانی بوو؟ به‌پێی وته‌ی سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌عدی پیره‌ وتی: "ئه‌وه‌ قسه‌یێكه‌ زیاتر سایته‌ سێبه‌ره‌كان به ‌تایبه‌ت سێبه‌ره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و قسانه‌یان ده‌كرد ئه‌گه‌رنا سكاڵاكان له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان بوو، ئه‌وه‌ به ‌قسه‌ و هاتوو هاوار نابێت، ئه‌وه‌ دادگا و كۆمیسیۆن با له‌وێوه‌ سكاڵاكان بخه‌نه‌ ڕوو."

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئێستا یه‌كێتی پێی وایه‌ له ‌كام لایه‌نی سیاسییه‌وه‌ نزیكه‌؟ وتی: "یه‌كێتی له‌و لایه‌نه‌وه‌ نزیكه‌ كه‌ زۆرترین داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ داواكارییه‌كانی یه‌كێتی دا و وتیشی: "چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ ئابوورییه‌كانی هه‌رێم، جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی ١٤٠ بێ سێ ‌و دوو، هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ وه‌ک براوه‌ی شه‌ڕی داعش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌ک به‌ پره‌نسیبی لووله‌ی ده‌بابه‌."

به‌ بڕوای وته‌بێژی فه‌رمیی یه‌كێتی ئه‌مجاره‌ جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانی كورد جیاوازتره‌ چوونكه‌ به ‌وته‌ی ئه‌و لیسته‌ گه‌وره‌ عێراقییه‌كان وه‌ک پێشووتر نه‌ماون و هه‌موویان ژماره‌ی كورسییه‌كانیان نزیكه‌ له ‌ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كورد كام پۆستی باڵای عێراق وه‌رده‌گرێت؟ ئایا وه‌ک یه‌كێتی سوورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق؟ سه‌عدی پیره‌ ڕای‌گه‌یاند: "بابه‌تی كێ ‌و چۆن پۆست وه‌رده‌گرێت بابه‌تێكه‌ كه‌ ده‌بێت بخرێته‌ دوای هه‌موو بابه‌ته‌كان چوونكه‌ كێشه‌ی ئه‌مڕۆی هاووڵاتییانی عێراق ‌و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كانه،‌ ئه‌وه‌ زۆر بابه‌تێكی نه‌نگی و مه‌كروهه‌ له‌م كاته‌دا باس بكرێت ئه‌وه‌ی گرنگه‌ باس بكرێت پێش پۆست ‌و داواكاری بابه‌تی خه‌می خه‌ڵک و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی خه‌ڵكه‌."

ناوبراو ده‌رباره‌ی مه‌رجی یه‌كێتی بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان باسی له‌وه‌ كرد یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ به‌ هاوپه‌یمانییێكی هاوبه‌ش كار بكه‌ن. بابه‌تی چاكسازی و داواكاری ئه‌و لایه‌نانه‌ با له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ناوخۆدا باسی بكرێت ‌و باشتره‌ هه‌موومان نه‌ته‌وه‌یی ‌و نیشتمانیانه‌ له ‌به‌غدا به‌رگری له ‌كورد بكه‌ین.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14836

Your Comment

You are replying to: .
captcha