مه‌رجی پارتی بۆ پاڵپشتی له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیکی ڕه‌ت کرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ختی کرده‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی گفتوگۆ له‌ نێوان پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌ باره‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆماریی عێراق و دیاری کردنی مه‌رج له‌ لایه‌ن ئه‌و پارته‌ی بۆ پاڵپشتی له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی نووری مالیکی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبین سه‌لام له‌و باره‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی وت: یه‌کێتیی نیشتمانی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ نزیکتره‌.

ناوبراو مه‌رجه‌که‌ی پارتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت یان پۆستێکی حکوومه‌تی به‌ مه‌به‌ستی پاڵپشتی کردن له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی نووری مالیکی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقی ڕه‌ت کرده‌وه‌ و وتی: ئیستا گرینگترین بابه‌ت چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی به‌غدا- هه‌ولێر به‌پێی ده‌ستووری عێراقه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ به‌رپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان تا ئێستا باسی پۆستێکی دیاریکراو چ سه‌رۆک کۆماری و چ دیکه‌ی پۆسته‌ حکوومییه‌کانی عێراقییان نه‌کردوووه‌.


کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14828

Your Comment

You are replying to: .
captcha